ئاکپارتى دەیەوێ هەڵبژاردنى تورکیا زووتر لە وادەى خۆى ئەنجام بدرێ تورکیە

نوچەنێت:

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا و ئاکپارتى، له ‌كۆبوونه‌وه‌یەک لەگەڵ بەرپرسى پارێزگاكانى ئه‌كپارتى لە تورکیا رايگه‌ياند، "ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنى (2023)ى تورکیا لە وادەى خۆى بهێنينه‌ پێشه‌وه و زووتر ئەنجامى بدەین،‌ به‌هۆى له‌به‌رچاوگرتنى بارودۆخى وه‌رزى ده‌كرێت به‌رواره‌كه‌ى بگۆرين."

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌(پێنجى/كانوونى دووه‌م/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى پارێزگاكانى سەر بە ئه‌كپارتى كۆبووه‌وه‌، له‌ لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به‌ گۆرينى كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا رايگه‌ياند، "هیوادارم (2023) ساڵێكى باش ‌بێت، ئێمه‌ رووبەڕووى تاقيكرنه‌وه‌يه‌كى دەبینەوە، (20) ساڵ واى دامەزراندنى حیزبەکان و گرتنەدەستى دەسەڵات لە تورکیا، له‌وانه‌يه‌ هەندێ بارودۆخ  ره‌چاوبكه‌ين و ده‌كرێ هه‌ڵبژاردنه‌كان زووتر ئەنجام بدەین، ئێمه‌ هه‌ڵبژاردنى (2023) بە به‌ گرينگ و چارەنووساز دەزانین."

سه‌رۆكى توركيا راشيگه‌ياند، "هەشتى حوزه‌يرانى ئەمساڵ وەک واده‌ى هه‌ڵبژاردنى تورکیا دیاریکراوە،‌ ئه‌كپارتى پێشتريش هه‌نگاو ناوە زووتر ئەنجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى و په‌رله‌مانى تورکیا." 

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، ئه‌ردۆغان ئاماژەى بە ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى خۆى و ڤيلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى رووسيا کرد و دەڵێت، "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا گفتوگۆمان کرد، وەک دەزانن بە هاوبەشى لەگەڵ سووريا و رووسيا پرۆسه‌يه‌كمان ده‌ستپێكردووە، لەم ماوەیە وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ كۆده‌بنه‌وه‌، پاشان ئێمه‌ وه‌ك سه‌ركرده‌كان به‌پێى پێشهاته‌كان كۆده‌بينه‌وه‌ و خه‌مى ئێمه‌ ته‌نيا پاراستنى ئارامى و زاڵكردنى ئاشتييه‌." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین