پۆلیسى سلێمانى لە بارەى کوژرانى گەنجەکەى قەرەداغ زانیارى نوێ بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى لە بارەى کوژرانى گەنجەکەى قەرەداغ ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دوو براى کوژراو دەستگیرکراون."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (پێنجى/کانوونى دووەم/2022) پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "رۆژی‌ 2023/1/3 تەرمی‌ هاوڵاتییەك لەڕێگای‌ سلێمانی‌ - قەرەداغ دۆزرایەوە كە دوای‌ ڕەوانەكردنی‌ بۆ پزیشكی‌ دادوەریی دەركەوت كەسەكە خنكێنراوە، هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵنەوەكانی‌ بۆ دۆزینەوە و ئەنجامدەری‌ تاوانەكە دەستپێكرد."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، هاوسەرى کوژراوەکە سکاڵاى لەسەر سێ براى هاوسەرەکەى تۆمارکردووە و ئاماژە بەوەشدەکات، "دادوەر بەپێی ماددەی (406) لە یاسا سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتباران دەركرد، توانرا دوو برای كوژراوەكە دەستگیربكەن‌ و لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە، هەروەها هێزەكانی‌ پۆلیس لەهەوڵدان بۆ دەستگیركردنی‌ براكەی‌ دیكەیان كە پلەدارێكی سەربازیەو لەهەولێر نیشتەجێیە."

ڕاگەیێندراوەى پۆلیسى سلێمانى باوکى کوژراوەکەى قەرەداغ ساڵى (1995) کوژراوە و دووبراى تریشى لە (14/6/2014) کوژراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین