پۆلیسى سلێمانى دوو داواکراو بە تۆمەتى کوشتن دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى ڕاگەیاند و دەشڵێت، بە تۆمەتى کوشتن داواکراو بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە (دووى/کانوونى دووەم/2023) پۆلیسى سلێمانى ڕاگەیاند، "مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ كوشتن‌ تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەسەر دۆسیەی كوشتن‌و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی پارێزگای‌ دیاله‌وه‌ داواكراوبوون."

بەپێى ڕاگەیێندراوى پۆلیسى سلێمانى هەردوو تاوانبار، هەردوو دوو لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی پارێزگای‌ دیاله‌وه‌ فەرمانى دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

دەشڵێت، "پاش كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌‌و ئه‌نجامدانی‌ لێكۆڵینەوەی‌ پێویست، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ كوشتن‌و نوسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ دەستگیربكرێن."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لەئێستادا هه‌ردوو تۆمەتبار (أ، س، ع - د، ك، ع) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌ و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێنەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین