هێرش دەكرێتە سەر سوپای پاسداران ئێران

نوچەنێت

مورتەزا عەمۆ مەهدی، فەرماندەی سوپای پاسداران لە ئەسفەهان رایگەیاند، "تەقە لە موحسین رەزائی ئەندامی هێزەكانی سوپای پاسداران كراوە بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە."

ئەمڕۆ یەكشەممە (یەكی/كانوونی دووەم/ 2023) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە فەرماندەی هێزەكانی سوپای پاسداران رایگەیاند، ئەندامێكی سوپای پاسداران بەگولەی گرووپێكی چەكدار كوژراوە."

لە بەشێكی تری قسەكانی مورتەزا ئاماژەی بەوە كرد، "بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانی ئەو شارەرە ێكارە ئەمنییەكان لە شاری سەمیرم گیراوەتە بەر."

ئەو رووداوە تووڕەیی جەماوەری و سیاسی و راگەیاندنی فراوانی لە ناوەندەكانی ئێران لێكەوتەوە، بەهۆی ناكۆكیەكانی چۆنییەتی گیان لەدەستدانی ئەو كچە كوردە. 

كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دامركاندنەوەی خۆپیشاندانەكان دەستی بە لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران كردووە، تا ئێستا چەندین خۆپیشاندەری لەسێدارەداوە.

لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوو پۆلیسی رەوشت لە ئێران كچە كوردی رۆژهەڵاتی ژینا ئەمنیان دەستگیركرد، بەهۆیەوە خۆپیشاندان لە زۆربەی شارەكانی ئێران دەستی پێكرد، تا ئێستا خۆپیشاندنەكان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین