سكرتێری یەكێتیی پیاوانی كوردستان: ئەمساڵ (65) پیاو خۆیان کوشتووە هەواڵ

نوچەنێت:

بورهان عەلی، سكرتێری یەكێتیی پیاوانی كوردستان ڕایگەیاند، لە (2022) دا زیاتر (500) حاڵەتى توندوتیژى بەرامبەرا بە پیاوان ئەنجامدراوە، پێنج پیاو ية هاوكارى ياخود بەدەستى ژنەکانیانەوە کوژراون.

ئەمڕۆ شەممە (31/کانوونى یەکەم/2022) بورهان عەلی، سكرتێری یەكێتیی پیاوانی لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئامارەکانی توندوتیژی دژ بە پیاوان لە هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند و دەڵێت، "(534) حاڵەتى توندوتیژى لەلایەن ئافرەتانەوە بەرامبەر پیاوان ئەنجامدراوە."

بورهان عەلى، لە بەشێکى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا گوتى، "لە ساڵى (2022) دا (65) پیاو خۆیان کوشتووە،  (45) حاڵه‌تی خیانه‌تی هاوسه‌رگیری، (193) دۆسیه‌ی تایبه‌ت به‌ ده‌ستێوه‌ردانی كه‌سوكاری هاوسه‌ران، فشاری ده‌روونی سێكسیش (12) حاڵه‌ت تۆماركراون."

سكرتێری یەكێتیی پیاوانی كوردستان ئاشکراى دەکات، بەپێى ئەو ئامارەى لەبەردەستى ئەواندایە، "لە ساڵى ڕابردوو (34) حاڵەتى دەرکرتنى پیاوى بە ساڵاچوو لە ماڵەکانیان و هەشت حاڵەتى دەستبەرداگرتنى مووچە لەلایەن ئافرەتانەوە تۆمارکراوە."

ئاماژەى بەوەشکرد، چەندین حاڵەتى بێبەشکردنى بینینى منداڵان لەلایەن باوکیانەوە تۆمارکراوە، جگە لە حاڵەکتەکانى هەڕەشەى میدیایى و ناوزڕاندن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین