ژماره‌ى ئه‌فسه‌رانى ژن له‌ ریزى پۆلیس زیاد ده‌كرێت هەواڵ

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ره‌زامه‌ندى دا، بۆئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زیاتر كچانه‌ ره‌وانه‌ى كۆلیژى پۆلیس بكرێن و ئامانج له‌و كاره‌یش ئه‌وه‌یه‌ ئاستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ ژنان یه‌رزتر بكرێته‌وه‌.

شه‌وى رابردوو 29/ كانوونى یه‌كه‌م/2022 غالب عه‌تیه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆمه‌ڵگه‌ له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له‌ دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى ئاشكراى كرد، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ره‌زامه‌ندى داوه‌ تا ژماره‌ى ئه‌فسه‌رانى پۆلیس زیادبكرێت و بۆ ئه‌مه‌یش ده‌بێت ژماره‌یه‌كى زۆرتر كچان له‌ كۆلیژى پۆلیس وه‌ربگیرێن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ روونى ده‌كاته‌وه‌، ئامانج له‌و بڕیاره‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ ئافره‌تان و توندوتیژى خێزانه‌، چونكه‌ دواى په‌تاى كۆڕۆنا توندوتیژى زیادى كردووه‌. به‌ شێوه‌یه‌ك ئه‌مساڵ هه‌زار و 300 حاڵه‌تى توندوتیژى له‌ پارێزگاكانى عێراق تۆماركراون و 169 كچیش له‌ ماڵه‌وه‌ رایانكردووه‌ به‌ هاوكارى پۆلیس گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین