هاوپەیمانی نیشتیمانی داوای هەموواكردنەوەی دەستوور دەكات
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (25/ كانوونی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) ناوەڕۆكی راگەیێندراوەكەی هاوپەیمانی بڵاوكردۆتەوە، بەگوێرەی ناورۆكەكی ئەو راگەیێندراوە، لە ماوەی رابردوو سەركردەكانی هاوپەیمانی نیشتیمانی چەندین كۆبوونەوەیان لەگەڵ كەسایەتی یاسایی و ئەكادیمی و خۆپیشاندەری ئاشتیخواز و كەسایەتی هۆزەكان دیداریان ئەنجام داوە، لەو دیدارانە ژمارەیەك بڕگەی گرنگی دەستوور دیاریكراون، كە پێویستیان بە هەموواركردنەوە هەیە.
سەبارەت بە بڕگە دەستوورییەكان بەگوێرەی راگەینێدراوەكە یەكێك لەو بڕگە گرنگانەی كە پێویستە هەمووار بكرێتووە بریتیە لە یاسای نەوت و گاز و دابەشكردنی سامانەكان و چاودێری دابەشكردنی سامان و میكانزمی هەڵبژاردنی پارێزگاكان و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران كراوە.
یەكێك لە پێشنیارەكانی تر پەیوەستە بە هێزی سەربازی، داوا دەكات هێزێكی نیشتیمانی دروست بكرێت كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزە ئەمنییە ناوخۆییەكان و حەشدی شەعبی لەخۆ بگرێت..
هاوپەیمانی نیشتیمانی ئاماژەی بەوەش كرد ئەیاد عەلاوی نامەیەكی ئاڕاستەی سەركردەی هێزە سیاسیەكان كردەوە و تێیدا داوەی كۆبوونەوەیەكی نیشتیمانی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆزیینەوەی میكانزمی هەموواكردنەوەی ئەو بڕگە دەستووریانە و چەند پرسێكی تری پەیوەست بە هاونیشتیمانان و پارێزگاری مافەكانیان كردووە.
هاوپەیمانی نیشتیمانی ئەو هەموواركردنانە بۆ پارێزگاری لەسەر یەكێتی خاكی عێراق و ئاسایش و پارێزگاری لە سەقامگیری بە كارێكی سەرەكی و گرنگ دەزانێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment