توركیا لە رێگەی کتێب و دراماوە لوبنان داگیر دەكات
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
کتێب و دراماى توركیای رووبەرێكی فراوانی لوبنانی داگیر كردووە، دراما توركییەكان لە چەند كەناڵێكی ئاسمانی ئەو وڵاتە پەخش دەکرێ و کاریگەرى زۆرى بەسەر كولتووری لوبنان دروستکردووە. هەروەها لە پێشانگەی نێودەوڵەتیى بەیرووت بۆ كتێب، کتێبى تورکی بەتایبەت رۆمان، لەلایەن خوێنەرانى عەرەبیەوە پێشوازی فراوانی لێكراوە.
لە مانگى (11) ئەمساڵ، (64)مین پێشانگەی نێودەوڵەتیى لوبنان بۆ كتێب، کە ماوەی نۆ رۆژى خایاند لە ژێر ناونیشانی (من بە كاتی بەیرووت دەخوێنمەوە)، بەپێى ڕاپۆرتێکى ماڵپەڕى ئەلعەرەب، لە پێشانگەکەدا ژمارەیەکى زۆرى رۆمانە توركییەكان بە وەرگێڕانی عەرەبی چاپکراون، گەنجانی لوبنانیش كڕیاری سەرەكی ئەو رومانانە بوونە، بەپێچەوانەی ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ ئەدەب و رۆمانە توركییەكان رووبەرێكی فراوانیان لە پێشانگەکە داگیر كردبوو.
ئاژانسی ئەنادۆڵ دووپاتى دەکاتەوە، "بۆ کتێبە تورکییەکان دۆخێكی تەواو جیاواز لە لوبنان دروست بووە، بەجۆرێک لە پێشانگەکەى بەیرووت ژمارەیەکى زۆرى رۆمانی جۆراوجۆری توركی دەبینرا، تەنانەت شوێنی تایبەتیان لە پێشانگەکەدا هەبوو."
لەو چەند ساڵەی رابردوو كولتووری توركی لە ڕێگەی کتێب و دراماوە و خوێندنەوە بە تەواوى شۆڕبۆتەوە بۆ ناو كۆمەڵگەی لوبنانی، هۆكارەكەشی ئەوەیە پەیوەندییەکى بەهێز لە نێوان هەردوو وڵات هەیە، بۆ نموونە زانكۆی حكومی لوبنانی لە (2017) وانەیەكی تایبەت كردووە بۆ ئەدەبی توركی، جگە لەوەش چەندین پەیمانگە بۆ فێركردنی زمانی توركی دامەزراوە.
جگە لەوەش چەندین قوتابی لوبنانی بە مەبەستی خوێندن روویان لە توركیا كردووە، ئیستەنبۆڵ بۆتە شوێنێكی سەرەكی بۆ گەشتیارانی ئەو وڵاتە.
خانەی مۆزایك بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، كە بارەگاكەی لە ئیستەنبۆڵە یەكێك بوو لەو دەزگایانەى بەشداری لە پێشانگەکەی بەیرووت کردبوو، كە تێیدا زیاتر لە (40) رۆمانی توركی بۆ زمانی عەرەبی چاپکردووە، سەبارەت بە پێشوازی خوێنەرانى لوبنان لە رۆمانە توركییەكان محەمەد عوسمان، بەڕێوبەری دار مۆزایك دەڵێت، " خوێنەرێكی زۆر كڕیاری رۆمانە توركییەكانن."
بەگوێرەی قسەكانی محەمەد عوسمان نەوەی گەنج بەشێوەكی فراوانتر روویان لە ئەدەبی توركییە، بەتایبەت رۆمانەكانی ئۆرهان پاموك و عەزیز نەسین و ئەلیف شەفەق، ئەو بەڕێوەبەرە دەشڵێت، "ئێمە وەك خانەیەكی عەرەبی كە بنكەی سەرەكیمان لە ئیستەنبۆڵە، کارمان لەسەر بەرهەمى نووسەرە دیارەكانی تورك کردووە، ئەو نووسەرانەى جێدەستیان لە ئەدەبی توركی دیارە، بەڵام لای خوێنەرانی عەرەبی ناسراو نین."
ئەو بەڕێوەبەرە گووتیشى، "ئەمساڵ فرۆشى كتێبەكانمان لە لووتكە دابوو، ئەوەش پێچەوانەی ئەو ترسە بوو کە ئێمە بەهۆی قەیرانی ئابووری و پاشەكشەی دراوی لوبنانی هەمنابوو."
پێشانگەی نێودەوڵەتیى لوبنان بۆ کتێب بە بەشداری (133) خانەی بڵاوكردنەوەی لوبنان و شەش وڵاتی عەرەبی و شەش كتێبخانەی لوبنانی كە كتێبی فەڕەنسی بڵاودەكەنەوە ماوەی نۆ رۆژ بەردەوام بوو. کە تێیدا زیاتر لە (10) هەزار قوتابی سەردانی ئەو پێشانگەیان كردووە.
سەرچاوە: ئەلعەرب
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment