پۆلیسى سلێمانى کەسێک بە تۆمەتى دزینى (100) مسقاڵ زێڕ دەستگیردەکات
نوچەنێت:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، "تۆمەتبارێك دەستگیركراو دانی نا بەوەدا كە (100) مسقاڵ ئاڵتونی لە شاری هەولێر دزیوە."
ئەمڕۆ شەممە (24/کانوونى یەکەم/2022) پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند،"دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوە، لێكۆڵینەوەکان دەستپێكرد، سەرەنجام توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت كە لەگەڕەكەكانی كوردسات، بەختیاری، ئیبراهیم ئەحمەد لەسلێمانی و لەشاری هەولێریش دزی لەماڵان كردووە."
بەپێى ڕاگەیێندراوى پۆلیسى سلێمانى، "لە ئێستادا تۆمەتبار (م ، أ ، ح) لەدایكبووی (1999) دانیشتوی شاری كەركوك، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكانیدا.
پۆلیسى سلێمانى ئاماژە بەوەشدەکات، تاوانیار، "وتویەتی كە لەشاری هەولێر بڕی (100) مسقاڵ ئاڵتونی دزیوە و لەشاری كەركووك فرۆشتویەتی."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment