سەرۆک وەزیرانى ئیتاڵیا سوپاسى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، لە پەیامێکدا،سوپاسى سەرۆک نیچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات و دەشڵێت، بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنى هەرێمى کوردستان و عێراق.

ئەمڕۆ شەممە (24/کانوونى یەکەم/2022) جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دواى سەردانیکردنى بەغدا و هەولێر لە هەژمارى تایبەتى خۆى پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا بە گەرمى سوپاسى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات.

سەرۆک وەزیرانى ئیتاڵیا لە تویتێکدا نووسیویەتى، سوپاس سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو پشێوازییە گەرمەی ئەمڕۆی هەولێر.

هاوکات جۆرجیا میلۆنی لە بەشێکى ترى تویتەکەیدا ئەوەشى نووسیوە، ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان و چاوم لەوەیە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان لە ژمارەیەک بواری پێکەوەکارکردندا بەهێزتر بکەین.

ئێوارەی رۆژی هەینی (23-12-2022) جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا سەردانى هەولێرى کرد و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت،  سەرۆک نێچیرڤان بارزانى "وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى خۆی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی میلۆنی، پیرۆزبایی كریسمس و سه‌ركه‌وتن و وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكوه‌زیرانى له‌ خاتوو میلۆنى كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئیتاڵیا دووپاتكرده‌وه‌ بۆ هاریكارى و پشتگیریى سه‌ربازى و سیاسى و مرۆیى و هاریكارى هاوبه‌شى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا."

 سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەکەدا "دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى گرنگییه‌كى تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و به‌هێزى و سه‌قامگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى بۆ عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ گرنگ زانى." 

 جۆرجیا میلۆنی ڕاشیگەیاند، "پشتگریى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕى" لە بەرامبەردا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه‌ هه‌موو كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین