سەرۆكی هەرێم پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (11/ تشرینی یەكەم/ 2023) سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، سەرۆكی هەرێم پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق كرد، لە دیدارێكدا دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پرسی بودجە و كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا و دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و چۆنیەتیی چارەسەركردنیان، خرانە بەر باس.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا بە ڕێگەی دیالۆگ و بەپێی دەستووری عێراقی فیدراڵ چارەسەر بكرێن و جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی و گرنگیی یەكڕیزیی لایەنە سیاسییەكانی هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه‌.

لە تەورێكی دیكەی گفتوگۆكان تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و كار و چالاكییەكانی باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا بەتایبەت لە بواری شوێنەوارناسیدا و چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین