سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پەیامێک ئاراستەى حکومەت و هاووڵاتیانى قەتەر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى حکومەت و خەڵکى قەتەر دەکات، بەبۆنەى تەواوبوونى مۆندیال لەو وڵاتە و دەڵێت، بە سەرکەوتنێکى"ناوازەى" ناودەبات.

ئەمڕۆ دووشەممە (19/کانووى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە هەژمارى خۆى لە تویتێکدا نووسیویەتى،  "پیرۆزبایی لە دەوڵەتی قەتەر و میرەکەی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میر و برایانمان لە قەتەر دەکەم بەبۆنەی ئەم سەرکەوتنە ناوازەیە لە میوانداری و رێکخستنی پاڵەوانێتی مۆندیالی فیفا 2022."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە بەشێکى ترى پەیامەکەیدا دەشڵێت، "سەرکەوتنەکە شایستەی ئەوەیە گەلانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان شانازی پێوە بکەن. کۆتایی خۆشییەکەشی رۆژی نیشتمانیی دەوڵەتی قەتەر بوو. هەزار جار پیرۆزە."

ئەم پەیامەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە کاتێکدایە، ڕۆژى (18-12-2022) یارى کۆتایى جامى جیهانى قەتەر بەڕێوەچوو، کە تێیدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆکى وڵاتانى تر ئامادەى بوون، ئەمەیش دواى ئەوەى "له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى، میرى ‏قه‌ته‌ر‏" دوێنێ گەیشتە دەوحەى پایتەختى ئەو وڵاتە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین