مەسرور بارزانى: هیوادارم حکومەتی فيدراڵى ئەرکەکانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی هەموو خاڵە دەستوورییەکان بەجێهبهێنێت کوردستانی

نوچەنێت:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌، کە تێیدا هاتووە، " هیوادارم ئەم نەورۆزە، ببێتە مایەی بە ديهێنانی هەموو مافەکانمان و سەرکەوتن بە سەر هەموو سەختی و ناخۆشییەکاندا."

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تى هەرێمى کوردستان:

بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کوردستانییان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزە ئەمنییەکان و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم . هیوادارم ساڵی خۆشی و خۆشگوزەرانی بێت بۆ گەلی کوردستان .

نەورۆز بۆ گەلی کوردستان، هەمیشە هێما و سیمبولی ئازادی و نوێبوونەوەی ژیان و سەرکەوتن بووە، بۆیە هیوادارم ئەم نەورۆزە، ببێتە مایەی بە ديهێنانی هەموو مافەکانمان و سەرکەوتن بە سەر هەموو سەختی و ناخۆشییەکاندا.

لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی خەڵکی کوردستان بکەم، بۆ پشوودرێژی و خۆڕاگرییان کە هاوکار و یارمەتیدەربوون بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بتوانێت ڕووبەڕووی قەیرانەکان ببێتەوە.

هیوادارم حکومەتی فيدرالی، ئەرکەکانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی هەموو خاڵە دەستوورییەکان بە جێ بهێنێت، بو ئەوەی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و ئاسایش لە هەمو عێراقدا بچەسپێت.

داوا لە هاونیشتمانییان دەکەم، پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی، بەتایبەتی لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا، بۆ ئەوەی بە یەکەوە کاربکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە، لە پێناو پاراستنی کۆمەڵگە بە گشتی و بەسەربردنی کاتێکی خۆشتر.

نەورۆزتان پیرۆز بێت و کوردستان هەمیشە ئاوەدانتر و گەشەسەندووتر بێت .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2021/3/20

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین