ناكۆكییەكانی ناو بنەماڵەی خامنەئی فراوانتر دەبێت ئێران

نوچەنێت

دادگای باڵای ئێران حكومی (15) ساڵ زیندانی بەسەر فەریدە مورادخانی كچی بەدرییە حوسێنی خوشكی عەلی خامنەئی، رابەری باڵای كۆماری ئیسلامییی سەپاند.

ئەمڕۆ شەممە (10/كانوونی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە بەدرییە حوسێنی لە نامەیەك كە مەحموودی كوڕی بڵاویكردۆتەوە دەڵێت، "من دژ بە كردەوەكانی براكەمم، هاوسۆزم لەگەڵ هەموو ئەو دایكانەی كە لەسەردەمی خومەینی تا سەردەمی ستەمكاری عەلی خامنەئی دژ بە تاوانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانن."

بەدرییە لەبەشێكی تری نامەكەی ئاماژە بەوە دەكات، "دڵڕاوكێی من بەردەوام بەرانبەر گەلە، بەتایبەت ئافرەتانی ئێران، چونكە دەسەڵاتی ئێستا جگە لە نەهامەتی و ستەمكاری بۆ وڵاتەكەمان و دانیشتوانی هیچ شتێكی نەهێناوە."

بەگوێرەی قسەی محەمەد حوسێن ئەقاسی پارێزەری فەریدە مورادخانی رایگەیاند، فەریدە لە دادگایەكی ئایینی حكومی (15) ساڵ زیندانی بەسەر سەپێندراوە. بەڵام دادگاش پارێزەرییەكەی قبووڵ نەكردووە چونكە پیاوێكی ئایینی نەبووە، بەڵام دادگاییكردنەكەی ئەگەری تەمیزكردنەوەی هەیە بۆ ئەوەی ماوەی حكومدانەكەی بۆ سێ ساڵ كەمبكرێتەوە.

فەریدە ئەندازیاری مەدەنی و چالاكوانە، لەبواری بەرگری لە دەستگیركراوان كاری دەكرد، پێشتریش دووجار دەستگیركراوە، لە چەند رۆژی رابردوو فەیدە گرتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە هانی وڵاتانی جیهانی دا پەیوەندییەكانیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێران بپچڕێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین