به‌ریتانیا سزا به‌سه‌ر به‌رپرسانی ئێران و وڵاتانى تر ده‌سه‌پێنێت ئێران

نوچه‌نێت

له‌ رۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، به‌ریتانیا سزاى به‌سه‌ر 30 به‌رپرسى وڵاتانى جیهان راگه‌یاند، كه‌ سه‌ر به‌ 11 وڵاتن و 10 كه‌سیان ئێرانین.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى كانوونى یه‌كه‌م 2022  جیمس كلیڤرلى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا رايگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى سزاكانى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ فراوان ده‌كات كه‌ پێشێلكاریى دڕندانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌پشت تاوانه‌ گه‌وره‌كانن.

به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوه‌ فه‌رمییه‌كه‌ى به‌ریتانیا 30 به‌رپرس سزایان به‌سه‌ر سه‌پێندراوه‌، كه‌ 10 كه‌سیان ئێرانین و جگه‌ له‌ به‌رپرسانى رووسیا و میانمار و سوودان و مالى و  وڵاتانى تریش.

ئه‌و 30 به‌رپرسه‌ به‌ وه‌ وه‌سف كراون، "كه‌سایه‌تى سیاسى گه‌نده‌ڵن و پێشێلكارى مافه‌كانى مرۆڤن و توندوتیژى سێكسیان له‌ ململانێیه‌كان ئه‌نجام داوه‌".

ئه‌مڕۆ نۆى كانوونى یه‌كه‌م له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك رۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دیارى كراوه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین