بکوژى ناسکە قادر دەستگرکرا هەواڵ

نوچەنێت:

ئەو ئافرەتەى هەفتەى ڕابردوو لە سنوورى شارۆچکەى دوکان تەرمەکەى بە سوێندراوى دۆزرایەوە، ئاسایشى راپەڕین دەڵێـ، تۆمەتبارەکەمان دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (شەشى/کانوونى یەکەم/2022) بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین ڕاگەیاند، دوای دۆزینەوەی تەرمی ناسکە قادر پیرۆت، بەبڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رانیە، چەندین كەس لەسەر کەیسی کوشتنەکە دەستگیركران.

ئاسایشى راپەڕێن لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوای لێكۆڵینەوەی ورد و كۆكردنەوەی بەڵگەی پێویست، یەكێك لە دەستگیركراوەكان بەناوی (خ. ڕ) تەمەن (39) ساڵ لەبەردەم دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رانیە دانیناوە بەتاوانەكەدا و ئێستا بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێڕاقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكە بەردەوامە".

ڕۆژى (30-11-2022) بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین ڕاگەیاند، ژنێکی تەمەن (47) ساڵ بە ناوی ناسکە قادر، دوای نزیکه‌ی 10 ڕۆژ لە دیارنەمانی لە لایەن جوتیارێکەوە و لە کاتی زەوی کێڵان، لە نزیک قەزای دوکان ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایەوە، دواتریش چەندین کەسی لەسەر ئەو کەیسە دەستگیرکران.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین