رووسيا شێوازى هێرشەكانى بۆ سەر ئۆكراينا دەگۆڕێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سێرگى شيگۆ، وەزيرى بەرگرى رووسيا رايگەياند، "سوپاى رووسيا شێوازى نوێ لە بەكارهێنانى مووشەك و هێزەكانى لە ئۆپراسيۆنى تايبەت لە ئۆكراينا بەكاردەهێنێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (يەكى/كانوونى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە وەزيرى بەرگرى رووسيا رايگەياند، "لە ئۆپراسيۆنى تايبەت شێوازى نوێمان بۆ سيستەمى رادار و فڕۆكەى بێفڕۆكەوان و چەكى نوێ بۆ هێرشكردن بەكارهاتووە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى شيگۆ ئاماژەى بەوە كرد، "زياتر لە (300) هەزار سەبازى يەدەگ لە ماوەى دوومانگ مەشقيان كردووە، كە بەشێك لەوانە كەسانى خۆبەخشن."

وەزيرى بەرگرى رووسيا گوتيشى، "نزيكە (80) هەزار ئامێرى جەنگ و سەرباز لە سيستەمى مووشەكى و بەرگرى ئاسمانى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان و جەنگى ئەليكترۆنى لە بنكەكانى مەشق ئامادەكراون."

بەگوێرەى لێدوانى بەرپرسانى مۆسكۆ هێزەكانى ئەو وڵاتە رۆژهەڵاتى ئۆكراينا بەرەوپێش چوونە، بەگوێرەى لێدوانى فەرماندەى گشتى هێزەكانى ئۆكراينا لە (24) كاتژمێرى رابردوو سوپاى رووسيا شەش هێرشى لە ناوچەى دۆنباسى ئەو وڵاتە كردووە، لە هەمانكاتيش بۆردوومانەكان بۆ سەر رووبارى دنيبرۆ و خێرسۆن بەردەوام بووە.

لە مانگى شوپاتى ئەمساڵ سوپاى رووسى بەفەرمى هێرشى سەربازى بۆ سەر ئۆكراينا دەستپێكرد، تا ئێستاش هێرشەكان بەردەوامن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین