لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران توندوتیژى خێزانى لە کەمبوونەوەیەدا هەواڵ

تایبەت بە نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى بەرێوەبەرایەتی تووندتیژی دژی ئافرەتان و خێزان ئیدارەى سەربەخۆى سۆران تایبەت بەنوچەنێت ئاشکراى دەکات، حاڵەتەکانى توندوتیژى خێزانى بەراورد بە ساڵى ڕابردوو کەمى کردووە و دەشڵێت، "100 سکاڵاى توندوتیژى ئاشت بکەینەوە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (1/کانوونى یەکەم/2022) مقەدەم بژار مستەفا، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی تووندتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سۆران تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "ئەگەرچى ئەمساڵ (311) سکاڵا لەسەر حاڵەتەکانى توندوتیژى لامان تۆمارکراوە، بەڵام تەنها دوو حاڵەتى کوشتن هەبووە."

لە هەفتەى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى بەرامبەر ئافرەتان، مقەدەم بژار مستەفا ڕایدەگەیێنێت، نزیکەی (100) حاڵەتمان ئاشت کردونەتەوە پێش ئەوەی سکاڵا تۆمار بکەن، ئەوە جێگەی دڵخۆشیە ئەو ساڵ لە سەر ئاستی هەرێم کەمترین کەیس لە سنووری قەزای چۆمان تۆمارکرابوون، کە ژمارەیان ١٥ کەیس بوو، بۆیە ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان و گەشەپێدان و بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی ئافرەتان و خێزان هەڵمەتی سەرتاسەری لە قەزای چۆمانیان ڕاگەیاندراوە، هەروەرها بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئەو ساڵ ئامارەکان روویان لە کەم بونەوە کردووە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین