خامنه‌یى گومان له‌ به‌ڵێنه‌كانى سوودانى ده‌كات ئێران

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ڵێنى به‌ عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێران داوه‌، كه‌ عێراق هه‌وڵ ده‌دات سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران كۆنتڕۆڵ بكات، كه‌چى خامنه‌یى گومان له‌و به‌ڵێنه‌ى سوودانى ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30/ تشرینى دووه‌م/2022 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، عه‌لى خامنه‌یى گومان له‌و به‌ڵێنانه‌ى سوودانى ده‌كات كه‌ بۆ پاراستنى سنووره‌كانى نێوان ئێران و عێراق داویه‌تى. جه‌زیره‌ لێدوانێكى خامنه‌یى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ، "ئاسایشى ئێمه‌ له‌ ناوچه‌كانى عێراقه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر مه‌ترسییه‌وه‌، چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تى عێراق ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ بسه‌پێنێ".

خامنه‌یى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ جێبه‌جێ بكرێن، كه‌ له‌نێوان عێراق و ئێران ئه‌نجام دراون. دوێنێ محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ تاران تاوتوێى بارودۆخى ئه‌منى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئێران كردووه‌، ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ ئێران هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و پێشێلى سه‌روه‌ریى هه‌رێم و عێراق ده‌كات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین