ئومێد خۆشناو: مەترسى لافاو لەسەر هەولێر کەمکراوەتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، شەپۆلێکى چڕى بارانبارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە، ئەمەیش مەترسى لافاو لەسەر هەولێر دروست دەکات. پارێزگارى ئەوشارەش دەڵێت، ئەو مەترسییەمان کەمکردۆتەوە.

ئەمڕۆ هەینى (25/تشرینى دووەم/2022) بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ و سبەى شەپۆلێکى بارانبارین، کە سەرەتا نمە باران دەبێت پاشان شێوازى دابارین دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند و لێزمە بارانى لەناکاو سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى دەگرێتەوە.

ئێوارەى دوێنێ، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ڕاگەیاند، بارانێکى بەخوڕ پارێزى هەولێر دەگرێتەوە، نزیکەى (24) کاتژمێر بەردەوام دەبێت، مەترسی لافاو کەمکراوەتەوە و لە هاوینەوە دەستمان بە کردنەوەی رێرەوی سروشتی ئاوەکان کردووە و پاککردنەوەى مەنهۆل و رێڕەوەکانی ئاو کردوو.

تا تەواوبوونى ئەو شەپۆلەى بارانبارینە، تیمەکانى فریاگوزارى خێرا (122) و تیمەکانى ئەمبۆڵانس خراونەتە ئامادەباشى، هاوکات ژوورێکى ئۆپراسیۆن دروستکراوە و هەموو شارەوانییەکان بۆ حاڵەتی لەناکاو ئێشکگر دەبن

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین