مانگۆ نێردەی ئاشتی عەبدولفەتاح سیسی بۆ لای ئەردۆغان
نوچەنێت
مانگۆ ئەو میوەی بووە رێكخەری دیداری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆك كۆماری میسڕ ناودەبرێت، دواتر ئەو دیدارە بووە قسە و باسی رۆژنامەكانی جیهان، هۆكارەكەشی ئەوە بوو نۆ ساڵ ئەو دوو سەرۆكە لە ململانێیەكی توندا بوون.
ئەردۆغان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی حكومەتەكەی و بەرپرسانی پارتی دادوگەشەپێدان شەربەتی مانگۆیان پێشكەش دەكات، كاتێكیش پرسیار لە هۆكارەكەی دەكات، هەرخۆشی لە وەڵامدا دەڵێت، "سیسی لەگەڵ شاندەكانی توركیا و میسر كە دێن و دەچەن لەنێوان هەردوو وڵات مانگۆمان بۆ دەنێرێت."
دوای مانگۆ خواردن ئەردۆغان رۆژی یەكشەممە لەلایەن میری قەتەر بۆ كردنەوەی مۆندیالی جیهانی بانگێشتی قەتەڕ كرا، لە هەمان كات عەبدولفەتاح سیسی بانگێشت كرابوو، رۆژی كردنەوەی مۆندیال ئەو دوو سەرۆكە بە یەك گەیشتن و تەوقەیەكی گەرمیان كرد، ئەو تەوەقەیە قسە و باسی زۆری لەدوای خۆی هێنا، پێشتر ئەو دوو سەركردە ئامادە نەبوون بە هیچ جۆرێك پەیوەندییان پێكەوە هەبێت.
سەرچاوە: الخلیج الجدید
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment