مەسرور بارزانى و جنین پلاسخارت: سنوورێک بۆ بۆردوومانەکانى سەر هەرێمى کوردستان دابنێرێت
نوچەنێت:
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جینین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا بۆردوومانکردنى هەرێمى کوردستان لەلایەن وڵاتانى دراوسێ تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/تشرینى دووەم/2022) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا "دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و کارنامەی وەزاری حکومەتی نوێ تاووتوێ کران."
لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، جەخت لە رێزگرتن و پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و سنووردانان بۆ بۆردومانکردن و هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان کرایەوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment