سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و حەیدەر عه‌بادى دۆخى سیاسیى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە درێژەى سەردانییەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ حه‌یده‌ر ئعه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى نه‌سر کۆبوونەوە و تێیدا، خەتیان لە جێبەجێکردنى کارنامەى حکومەتى نوێى عێراق کردەوە.

ئەمڕۆ ئێوارەى سێشەممە (22/تشرینى دووەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى نه‌سر، دیدارێكى ئه‌نجام دا.

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، "له‌ دیداره‌كه‌دا دۆخى سیاسى و ئه‌منیى وڵات و گرنگیى پشتگیركردنى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق بۆ جێبه‌جێكردن و سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها كارى پێكه‌وه‌یى و به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شى لایه‌ن و پێكهاته‌ عێراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كان، جه‌ختى لێ كرایه‌وه‌."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین