دژەتیرۆرى کوردستان: حەوت تیرۆریستى داواکراو لە هەولێر دەستگیرکران
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (21/تشرینى دووەم/2022) دژەتیرۆى کوردستان ڕایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان حەوت تیرۆریستی داواکراو رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەکاتەوە."
دژەتیرۆرى کوردستان جەخت لەوەدەکاتەوە، تیرۆریستەکان، "ئەندامی چالاکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوون، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر کراون."
هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، ناوەکانى ئەو تیرۆریستانەى گیراون، "(احمد عبدالقادر یونس، احمد فیصل علی صالح، بهاوالدین عبد زبار محمد سلمان، عبداللە احمد ابراهیم عبداللە، محمد عبدالستار نجم عبداللە، مهند عونی محمود حسن و یونس محی عواد كاظم)."
ئاماژەى بەوەشکردووە، دەستگیرکردنیان دواى ئەوە دێت، "بەهۆی ئەوەی لە داواکراوانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بوون، لەسەر داوای دەزگای ناوبراو و بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی 20ی تشرینی دووەمی 2022 رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کرانەوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment