سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، دۆخى سیاسى عێراق و پەیوەندیەکانى هەرێمى کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (17/تشرینى دووەم/2022) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا."

سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى ئەمەریکا، "هاورابوون لە سەر ئەوەی کە ئێستا دەرفەتێکی نوێ هاتووەتەئاراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و کارنامەی حکومەتی نوێی عێراق."

هەروەها سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەی بەوەدا، "کە شاندێکی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم، ئامادەیە سەردانی بەغدا بکات بۆ تاووتوێکردنی کێشەکان و چارەسەرکردنیان لە چوارچێوەی دەستووردا."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین