هاووڵاتیانی ئێران شەوان خۆپیشاندان دەكەن
نوچهنێت
ئەمرۆ چوارشەممە (16/ تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ كە بارەگاكەی لە ئۆسڵۆیە لە راگەێندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات، "لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان هاووڵاتیان دژ بە دەسەڵاتدارانی ئێران رژانە سەر شەقامەكان، لە بەرانبەردا هێزە ئەمنییەكان رووبەڕوویان بوونەوە، لە سنە دوو خۆپیشاندەر كوژران و لە كامیاران كەسێك."
لە لایەكی ترەوە لە نیوەشەودا خۆپیشاندەران لە تارانی پایتەخت رژانە سەر شەقامەكان و ئاگاریان لە شەقامەكان كردوە دروشمی مردن بۆ دیكتاتۆریان دەگوتووە.
لە بەشێكی بازاڕە گەورەكانی تاران و كرمانی باشووری رۆژهەڵات و مهاباد و شیراز و یەزد دوكانەكانەكانیان داخست بوو. لەبەرانبەردا گوتەبێژی پۆلیسی ئێران رایگەیاند، "بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە دوكانداران پۆلیس (11) كەسی دەستگیركردووە، كە داوای داخستنی دووكانەكانیان كردووە."
سەبارەت بە ئاماری گیان لەدەستدانی خۆپیشاندەرانیش رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند، "لە خۆپیشاندەكانی ئێران كە زیاتر لە (100) شار و شارۆكچەی گرتۆتەوە (304) كەس گیانیان لەدەست داوە.
ماوەی دوو مانگە بەهۆی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی كچە كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان لە بەشێكی زۆری شارەكانی ئێران هاووڵاتیان رژانە سەر شەقامەكان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment