كاردانەوەى وڵاتانى جيهان بەرانبەر كەوتنەخوارەوەى دوو مووشەك لە خاكى پۆڵندا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەرپرسانى ئەمەريكا و پۆڵندا رايگەياند، "رووسيا دوو مووشەكى ئاڕاستەى سنوورەكانى وڵاتەكەمان كردووە، لە ئەنجامدا دوو كەس كوژراون." ئەو هێرشە كاردانەوەى توندى وڵاتانى جيهانى بەدواى خۆيدا هێنا."

ئەمڕۆ چوارشەممە (16/ تشرينى دووەم / 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە ينس ستۆڵتنبێرگ، ئەميندارى گشتى هاوپەيمانى ناتۆ رايگەياند، "پێويستە هەموو راستييەكانى سەبارەت بە كەوتنەخوارەوەى مووشەكەكان لەناو خاكى پۆڵندا ئاشكرا بكرێت، هاوپەيمانى ناتۆش بە وردى چاودێرى ئەو دۆخە دەكات، پێويستيشە ئەندامان راوێژ لەسەر ئەو بابەتە بكەن."

لە لايەكى ترەوە ئانكن هۆيتفيڵد، وەزيرى دەرەوەى نەرويج گوتى، "كەوتنەخوارەوەى مووشەك لەناو خاكى پۆڵندا رووداوێكى مەترسيدارە، بەڵام تا ئێستا وردەكارييەكانى روون نەكراوەتەوە، بۆيە وڵاتەكەمان چاوەڕوانى بەڵگەى زياترە لەسەر ئەم رووداوە."

سەبارەت بەهەڵوێستى ئەمەريكا جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى رايگەياند، "زانيارييە سەرەتاييەكان ئەو گريمانەيە پووچەڵ دەكەنەوە، تا لێكۆڵينەوەكان تەواو نەبن نامەوێت هيچ بڵێم، بەڵام بەدوورى نازانم مووشەكەكان لە خاكى رووسياوە هەڵدرابێت."

لە بەشێكى ترى قسەكانى سەرۆكى ئەمەريكا گوتى، "بەوردى چاودێرى رووداوى كەوتنەخوارەوەى ئەو موشەكانە لە خاكى پۆڵندا دەكەين، پاشان ئەو هەنگاوانە ديارى دەكەين كە پێويستە لە ئاستى بگيرێتەبەر." 

 لە لايەكى ترەوە، بات ريدەر، گوتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمەريكا (پتناگۆن) لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى رايگەياند، "چاودێرى راپۆرتەكان دەكەين لەو كاتەدا زانيارى وردەمان لەسەر راپۆرتەكان نييە، بەڵام ئەو پرسە زۆر بەجدى وەردەگرين، جەخت لەسەر ئەوە دەكەينەوە ئەوەى پەيوەست بە ئێمەوە بەرگرى لە هەموو بستەخاكێكى ناتۆ دەكەين."

هەر لەسەر ئەم رووداوە دوو بەرپرسى ئەمەريكى رايانگەياند، "لێكەوتە سەرەتايييەكان ئاماژە بەوە دەكەن ئەو مووشەكانە هێزەكانى ئۆكراينا بۆ رێگرى لە مووشەكى رووسى بووە."

لە بەرانبەر ئەو لێدوانانە وەزارەتى بەرگرى رووسيا رايگەياند، "لێدوانى بەرپرسانى بۆڵندا سەبارەت بە كەوتنە خوارەوەى مووشەكە (رووسيەكان) جاڕسكردنى بە مەبەستە، ئەو پاشماوەى دەزگاكانى رايگەياندن بڵاويان كردۆتەوە، هيچ پەيوەنديەكى بە چەكى وڵاتەكەمانەوە نييە.

دوێنێ سێشەممە حكومەتى پۆڵندا رايگەياند، "دوو مووشەكى رووسى لە شارى برزيۆدۆڤ لە سنوورى سنوورەكانى ئۆكراينا كەوتۆتە خوارەوە دوو كەس بەو هۆيەوە دوو كەس كوژراون."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین