ئەمەریكا ئامادەكاری بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی ئێران دەكات
ئەمڕۆ هەینی (11/ تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە بەرپرسانی پنتاگۆن رایانگەیاند، "بەرپرسانی ئەمەریكا و سعوودیە چاودێری زیادبوونی هەڕەشەكانی ئێران لە عێراق دەكەین، كە هەزاران ئەندامی هێزەكانی ئەمەریكی و ژمارەیەك بنكەی سەربازی لەو وڵاتەیە."
بەرپرسانی پنتانگۆن ئاماژە بەوە دەكەن، "ئێران پێیوایە سعوودیە پاڵپشتی لە خۆپیشاندەران دەكات، ئەوەش بۆتە هۆكاری ئەوەی هەڕەشەی توند لە حكومەتی ریاز بكات، بۆیە شتێكی لەناكاو نییە، لایەنەكانی ناو دەسەڵاتی ئێران پێیانوابێت ئێستا كاتی هێرشی زیاترە بۆ سەر ناوچەكە."
ئەو هەڕەشانەی دژ بە سعوودیە و عێراق ئەمەریكای ناچار كرد لە بەرزترین ئاست وەڵامی داخوازییەكان بدەنەوە و سیستەمی بەرگری پاتریۆن لەو ناوچەیە جێگیر بكەن و فڕۆكەی شەڕكەر بگوازنەوە شوێنی نوێ.
سەبارەت بەو چەكانەی هێندراونە ئەو ناوچەیە، دوو مووشەك لە جۆری (B-52H) هەروەها (13) فڕۆكەی ئاسمانی سەربە هێزە ئاسمانییەكان هێندراوەتە ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە چەند رۆژی رابردوو كۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەی هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان و سعوودیەی كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment