سوپای ئۆكراینا گەیشتەوە ناو شاری خێرسۆن. عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

یەكە سەربازییەكانی وڵاتەكەی گەیشتنە ناو شاری خێرسۆن، دیمترۆ كۆڵبیا، وەزیری دەرەوەی ئۆكراینا رایگەیاند، "وڵاتەكەمان لەو كاتەدا سەركەوتنێكی گرنگە، ئەو قسەیە پشتڕاست بۆوە، كە دەڵێت، رووسیا هەرچی بكات و بڵێت، ئۆكراینا سەردەكەوێت."

ئەمرۆ هەینی (11/تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەری (جەزیرە) بڵاویكردەوەوە هێزە سەربازبیەكانی ئۆكراینا رایگەیاند، "یەكە سەربازییەكانیان چوونە شاری خێرسۆن لە باشووری ئۆكرانیا، ئەو شارە دەگەڕیتەوە ژێر دەسەڵاتی كیێڤ، ئێستاش هێزەكانمان لە فڕۆكەخانەی ئەو ناوچەیە نزیك بووینەوە، خەریكە بە تەواوی شارەكە دەكەوێتەوە ژێر دەسەڵاتی هێزەكانمان."

لەلایەكی ترەوە ئۆلیكسی ریزینكۆڤ، وەزیری بەرگری ئۆكراینا رایگەیاند، “هێزەكانی رووسیا پێویستیان بە هەفتەیەكە تا بەتەواوی لەو شارە دەكشێنەوە، چونكە ئەوە بە رۆژێك و دوو رۆژ ناكرێت."

سەبارەت بە داهاتووی ئەو جەنگە وەزیری بەرگری ئۆكراینا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، “وەزی زستان ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان سست دەكاتەوە، ئەوەش دەبێتە دەرفەتێك بۆ ئەوەی هەردوولا پشوێك بدەن."

سەرەڕای كشانەوەی هێزەكانی رووسیا لەو شارە دیمتری بیسكۆڤ، گوتەبێژی كۆشكی كرملین رایگەیاند، "ناوچەی خێرسۆن سەربە رووسیایە، هیچ گۆڕانكارییەك رووینەداوە، سەرۆكایەتی وڵاتەكەمان لە ئاهەنگی لكاندنی ئەو ناوچانە بە رووسیا پەشیمان نییە."

لە مانگی شوباتی ئەمساڵ سوپای رووسیا هێرشی كردە سەر ئۆكراینا، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ مۆسكۆ خێرسۆن و سێ ناوچەی تری بە فەرمی بە رووسیای لكاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین