دەسەڵاتدارانى ئێران بەرانبەر خۆپيشاندەران دابەش بوون
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/تشرینى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاویكردەوە نیكیتا سماگین، رايگەياند، "رۆژى سێشەممە دەسەڵاتى دادوەرى ئێران هەڕەشەى بەكارهێنانى هەڵمەتێكى تووندى دژ بە ئاڵۆزییەكان كرد، لە بەرانبەردا هەندێك لە نوێنەرانى دەسەڵاتدارى فەرمانڕەوا هەوڵدەدەن ئاشتەوایى لەنێوان دەسەڵات و جەماوەر بكەن."
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەكات، "تا ئێستا وردەكارییەكانى گفتوگۆكان ئاشكرا نەكراوە، بەڵام بەڕوونى دابەشبوون لەناو دەسەڵاتدارانى ئێران دابەش بوونە، هەندێك لە دەسەڵاتداران داواى رێكارى توند دەكەن، بەڵام بە تێپەڕينى كات ئەو دۆخە ناگۆڕێت، ئەوەشى بە ئاشكرا دیارە توندەڕەوەكان كۆنتڕۆڵى دەسەڵاتیان كردووە، ئەوەشى ئاشكرایە مامەڵەى دەسەڵات تەنیا لە هەندێك ناوچە گۆڕاوە."
سەبارەت بە هۆكارەكانیش سماگین دەڵێت، "تا ئێستا قورسە هۆكارى ئەو دڵەڕاوكێیە دیارى بكرێت، ئەگەريش هەيە بڕوایان بەلایەنگرانى سوپا نەبێت، یاخود ترسیان لە رێكارى پەنابردنە بەر كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى هەبێت، ئەگەرێكیتریش ئەوەیە دەسەڵاتدارانى ئێران نەيانەوێت كۆمەڵكوژى ئەنجام بدەن، بۆیە بانگەشەیەك بۆ گفتوگۆ هەیە."
نزیكەى دوو مانگە بەهۆى گیان لەدەستدانى ژینا ئەمینى كچە كوردى رۆژهەڵاتى كوردستان لە زۆربەى شارەكانى ئێران هاووڵاتیان رژانە سەر شەقامەكان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment