کەشناسى هەرێم: باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەینێت، "ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (هەشتى/تشرینى دووەم/2022) بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى ئەمڕۆ و سبەى ڕاگەیاند و دەڵێت، ئەمرۆ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت.

سەبارەت ڕەوشى کەشوهەواى سبەى چوارشەممە دەشڵێت، "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی, لە دوای نیوەرۆ ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت."

کەشناسى ئاماژە بەوەشدەکات، "ئەگەری باران بارین لەسەر بەشێک لە (ناوچە شاخاویەکانی دهۆک, سەنتەری دهۆک, سنووری پارێزگای هەولێر بە تایبەتی بەشێک لە ناوچە شاخاویەکان، لە کاتەکانی شەو درەنگدا بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانی سلێمانی نمە بارانی کەمی دەبێت."

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت :

هەولێر : 25

سلێمانی : 22

دهۆک : 25

کەرکوک : 27

هەڵەبجە : 25

زاخۆ : 24

سۆران : 22

گەرمیان : 28

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین