سه‌در وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى سیاسى ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ سه‌در بۆ رۆژنامه‌ى مه‌دایان ئاشكرا كردووه‌، موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در وازى له‌ سیاسه‌ت نه‌هێناوه‌ و هه‌میشه‌ به‌ سیاسه‌ته‌وه‌ سه‌رقاڵه‌، بۆیه‌ له‌ میانه‌ى نوێژى هه‌ینى په‌یامه‌ سیاسییه‌كانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

رۆژنامه‌ى مه‌دا شه‌وى رابردوو پێنجى تشرینى دووه‌م/2022 له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ سه‌در به‌م نزیكانه‌ په‌یامى سیاسى ده‌بێت و وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كى سیاسى ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌. به‌ هۆى گرژییه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كه‌ 50 كوژراوى لێكه‌وته‌وه‌، موقته‌دا سه‌در دووركه‌وتنه‌وه‌ى خۆى له‌ سیاسه‌ت راگه‌یاند.

تا ئێستایش هیچ په‌یامێكى سیاسى بۆ حكومه‌تى سوودانى نه‌بووه‌، كه‌ پێشتر دژایه‌تى خۆى بۆ كاندیدبوونى سوودانى بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت راگه‌یاند بوو. سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، سه‌در له‌ میانه‌ى وتاره‌كانى نوێژى هه‌ینى كه‌ له‌مه‌ودوا له‌ كوفه‌ به‌رێوده‌چه‌ن، په‌یامى سیاسى ده‌بێت و سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر بابه‌ته‌ سیاسییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.

ره‌وتى سه‌در كه‌ له‌ لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ رێبه‌رایه‌تى ده‌كرێت، یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بوون، به‌ڵام له‌ هاوینى رابردوو په‌رله‌مانتاره‌كانیان كه‌ ژماره‌یان 73 كه‌س بوو ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین