سه‌رۆك بارزانى : لای من گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین ناو و ئه‌رك پێشمه‌رگایه‌تییه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سێى تشرینى دووه‌مى 2022 له كۆنگره‌ى چوارده‌مى پارتى كه له دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كه له‌سه‌ر داواى ئه‌ندامانى كۆنگره وه‌ك سه‌رۆكى پارتى متمانه‌ى پێداریه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته گوتى، "پڕبه‌دڵ سوپاستان ده‌كه‌م، بۆ ئه‌م متمانه‌یه، شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه، كه من له خزمه‌تی ئێوه‌دا بم، من حه‌ز ده‌كه‌م له دڵه‌وه پێتان بڵێم، هه‌رچییه‌ك بم، لای من گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین ناو و ئه‌رك پێشمه‌رگایه‌تییه و من پێشمه‌رگه‌م".
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پێشنیارى كرد، نێچیرڤان بارزانى جێگرى بێت، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى هیوایشى خواست بارودۆخى كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك گونجاو بووایه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ویش له سه‌رۆكایه‌تى به‌رده‌وام نه‌بێت، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى گوتى، " من حه‌ز ناكه‌م مردن له ئێوه‌م جیابكاته‌وه، ده‌مه‌وێت پێش ئه‌وه به ئێوه بڵێم خوا حافیز"
ده‌قى وتاره‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
خوشك و برایان
هه‌ڤاڵانی به‌ڕێز
پڕبه‌دڵ سوپاستان ده‌كه‌م، بۆ ئه‌م متمانه‌یه، شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه، كه من له خزمه‌تی ئێوه‌دا بم، من حه‌ز ده‌كه‌م له دڵه‌وه پێتان بڵێم، هه‌رچییه‌ك بم، لای من گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین ناو و ئه‌رك پێشمه‌رگایه‌تییه و من پێشمه‌رگه‌م.
من له‌وانه نیم، له‌و كه‌سانه‌ی، كه هه‌تا ده‌مرێت، سه‌رۆك یان به‌رپرس بێت، حه‌ز بكات، من حه‌زم ده‌كرد، كه‌شێكی وا درووست بوایه له هه‌رێم و ناوچه‌كه، من له‌م كۆنگره‌یه‌دا داوای مۆڵه‌تم له ئێوه كردبا، چونكه هه‌موو ده‌ستپێكێك كۆتاییه‌كی هه‌یه، هه‌موو مرۆڤێك چه‌ند گه‌وره بێت و له چ پله و پایه‌یه‌كدا بێت ئه‌نجام رۆژێك دێت هه‌ر به‌جێتان دێڵێت.
منیش مرۆڤێكم وه‌كو یه‌كێك له‌و كه‌سانه. بمانه‌وێت نه‌مانه‌وێت، بتانه‌وێت نه‌تانه‌وێت، رۆژێك خوا ئیراده‌ی له‌سه‌ر بوو من به‌جێتان ده‌هێڵم. ئه‌مه شتێكی سرووشتییه. به‌ڵام له‌وه ده‌چێت ئینشائه‌ڵڵا له كۆنگره‌ی داهاتوو زووتر بیكه‌ین، من بتوانم ئه‌و نیازه به‌دیبهێنم، چونكه من حه‌ز ناكه‌م مردن له ئێوه جیابكاته‌وه، ده‌مه‌وێت پێش ئه‌وه به ئێوه بڵێم خوا حافیز. ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین و پارتیش به‌رده‌وام بێت، من سوپاستان ده‌كه‌م، له خزمه‌تی ئێوه‌دا ده‌بم.
هه‌ڤاڵان
هه‌ر مرۆڤێك له ژیاندا، هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، ئێمه‌ش هه‌مانه، جه‌نابی بارزانی پێش ئه‌وه‌ی وه‌فات بكات، وه‌سیه‌تی كرد له من و كاك ئیدریس، گوتی ده‌بێت ئێوه یه‌ك گیان بن له دوو قاڵبدا. یه‌ك گیان له دوو قاڵبدا، سوپاس بۆ خودا ئێمه وه‌سیه‌تی ئه‌ومان به‌جێگه‌یاند. نه‌ك یه‌ك گیان له دوو قاڵبدا، هه‌موو كاتێك من ئاماده بووم خۆم له جێی كاك ئیدریس دابنێم، له جیاتی ئه‌و بم، قه‌ده‌ر به ده‌ست مرۆڤ نییه، به ده‌ستی خوایه، به‌خوا ئه‌گه‌ر بژارده له ده‌ست من بوایه، من خۆم له جێی كاك ئیدریس داده‌نا، من بڕۆم و كاك ئیدریس بمێنێت.
ئێستاش هه‌روه‌ك له وتاره‌كه‌مدا باسم كرد، پیرۆزبایی له ئێوه و هه‌موو لایه‌نگران و دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م، كه كۆنگره‌كه‌مان كۆنگره‌یه‌كی چۆنایه‌تی ده‌بێت. له هه‌مانكاتدا سه‌ره‌خۆشی له‌وانه ده‌كه‌م، خۆیان ئاماده كردبوو، فاتیحا بۆ پارتی بخوێنن. بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه رێكوپێكتر بێت و بتوانین باشتر كاره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رین، منیش پێشنیاز ده‌كه‌م بۆ ئێوه كه نێچیرڤانی كوڕی كاك ئیدریس، وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی په‌سند بكه‌ن و سووپاس.
ئیتر هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم، ئینشائه‌ڵڵا كۆنگره‌یه‌كی چۆنایه‌تی و چۆنایه‌تیش ده‌بێت و سوپاستان ده‌كه‌م و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment