رووسيا بەشدارى رێككەوتنى هەناردەكردنى گەنمى ئۆكراينا هەڵەپەسێرێت
ئەمڕۆ يەكشەممە (30/تشرينى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا رايگەياند، "ئەو كارەى رووسيا كارێكى خراپە، هيچ پاساوێك بۆ ئەنجامدانى كارێكى لەو جۆرە نييە."
لە لايەكى ترەوە، جۆزيپ بۆريل، رێكەخرى گشتى سياسەتى دەرەوەى يەكێتى ئەوروپا داواى پاشگەزبوونەوەى لەرووسيا كرد و رايگەياند جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەو بڕيارەى رووسيا هەڕەشە لە سەرەكيترين رێگەى رەوانەكردنى دانەوێڵە و پەينى كيميايى دەكات."
سەبارەت بە هۆكارى ئەو راگرتنەش وەزارەتى بەرگرى رووسيا رايگەياند، "ئەو هێرشانە دەسەڵاتدارانى ئۆكراينا بە بەشدارى شارەزايانى بەريتانى دژ بە كەشتييەكانى دەرياى رەش ئەنجام دراوە، كە رێڕەوێكى ئارامى گواستنەوەى گەنمى ئۆكراينايە."لە بەرانبەردا وەزارەتى بەرگرى بەريتانيا ئەو لێدوانانەى رووسيا رەت دەكاتەوە و بە هەڵە ناوى دەبات.
هەر سەبارەت بەو پرسە سەرچاوەيەكى ئەمنى توركيا رايگەياند، "تا ئێستا وڵاتەكەى بە فەرمى لە لايەن رووسياوە بۆ كشانەوەيان لە رێككەوتنى ئيستەنبۆڵ ئاگادار نەكراوەتەوە."
لە مانگى تەمووزى ئەمساڵ ئۆكراينا رووسيا و توركيا بەچاودێرى نەتەوە يەكگرتووەكان رێككەوتنێكيان بۆ رەوانەكردنى گەنمى ئۆكراينا لە رێگەى توركياوە واژۆ كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment