کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، درەنگاى ئەمشەو و سبەى پێنجشەممە باران بارین دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (26/تشرینى یەکەم/2022) بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکات، "ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لە درەنگانی شەودا هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت رێژەى بارانەکە لەناوچە شاخاویەکان زیاتر دەبێت."

سەبارەت بە ڕەوشى کەشوهەواى سبەى پێنجشەممە دەڵێت، "ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەکاتەکانی بەیانی زوودا، پاشان ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لەکاتەکانی ئێوارەدا کەشەکە دەگۆرێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور ."

کەشناسى هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو سبەى بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 27 پلەى سیلیزى

سلێمانی:  26 پلەى سیلیزى

دهۆک: 26 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 29  پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 27 پلەى سیلیزى

زاخۆ:   27 پلەى سیلیزى

سۆران: 26 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 32 پلەى سیلیزى

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین