پۆلیسى هەولێر کەسێک بە تۆمەتى ئەنجامدانى چەندین تاوان دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنى تاوانبارێک ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، چەندین تاوانى لە بەردەم دادگا و پارکەکانى هەولێر ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ شەممە (22/تشرینى یەکەم/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی باکوور، تۆمەتبارێکیان بەناوی (م. ن. ح.) دەستگیر کرد بەتۆمەتی دزینی پارە و کەلوپەلی نێو چەندین ئۆتۆمبێل."

پۆلیسى هەولێر لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، کەسى دەستگیرکراو، زۆربەى تاوانەکانى دزیکردن، "لە بەردەم دادگای هەولێر و پارکی سامی عبدالرحمان و پێش بارەگای پاسەپۆرت" ئەنجامداوە.

ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، دواى دەستگیرکردنى تاوانبار، دانى بە چەندین تاوانى لەو شێوەیە ناوە و "پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و دادوەر بەپێی ماددە (٤٤٦) لەیاسای سزادان بڕیاری ڕاگرتنی تۆمەتباری دەرکرد."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین