کەشناسى هەرێم: بارینى باران ئەمڕۆ و سبەى بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستانى ئاشکراى دەکات، ئەمڕۆ و سبەى یەکشەممە بارینى باران لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە (22/تشرینى یەکەم/2022) کەشناسى هەرێم ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەوری تەواو لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمدا لەگەڵ بارینی باران لە هەندێ کات و شوێن هەورە تریشقەی لەگەڵدایە, لەکاتەکانی شەودا گاریگەریەکەی کەمتر دەبێتەوە."

سەبارەت پێشبینییەکانى کەشوهەواى سبەى یەکشەممە دەشڵێت، "ئاسمان نیمچە هەوری دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە کاتەگانی زوودا, پاشان دەگۆرێت بۆ پەڵە ساماڵ و پەڵە هەور."

کەشناسى هەرێم پێشبینى دابەزینى پلەکانى گەرما دەکات بەمشێوەییەى خوارەوە:

هەولێر: 28 

سلێمانی: 27

دهۆک: 27

کەرکوک: 31

هەڵەبجە: 29

زاخۆ: 28

سۆران: 26

گەرمیان: 35

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین