شه‌رق ئه‌وسه‌ت: ئێران ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى له‌ خاكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌دات ئێران

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ئاشكراى كردووه‌، ئێران هێزه‌كانى له‌ نزیك سنوورى هه‌رێمى كوردستان كۆكردووه‌ته‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ى ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى سنووردار ئه‌نجام بدات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12/تشرینى یه‌كه‌م/2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان تاران هێزێكى زۆرى سوپاى پاسدارانى له‌ نزیك سنوورى هه‌رێمى كوردستان كۆكردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى هێرشێكى سنووردار بۆ سه‌ر باره‌گاكانى كۆمه‌ڵه‌ و حزبى دیموكراتى كوردستان ئه‌نجام بدات.

جیا له‌ سه‌رچاوه‌ تایبه‌ته‌كانى، رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، كه‌ناڵه‌كانى سه‌ربه‌ سوپاى پاسداران له‌ تیلگرام، بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، ئاماده‌كاریى سه‌ربازى ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى هێرشێكى وشكانى بۆ سه‌ر هێزه‌ كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بكرێت.

دواى مردنى ژیناى ئه‌مینى كه‌ كچێكى ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌یه‌، له‌ لایه‌ن پۆلیسى ئاكاره‌وه‌ له‌ تاران، چواره‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وام خۆپیشاندان له‌ ته‌واوى ناوچه‌كانى ئێران ده‌كرێت. شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى له‌وه‌یش كردووه‌، ئێران تانك و زرێپۆشى بۆ ناوچه‌ كوردییه‌كان ناردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین