170 په‌رله‌مانتار داوا ده‌كه‌ن دانیشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار بكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موحسین مه‌نده‌لاوى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كرد، 170 په‌رله‌مانتار داوایان كردووه‌، رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو دانیشتنى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار بكرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10/تشرینى یه‌كه‌م/2022 موحسین مه‌نده‌لاوى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كرد، 170 په‌رله‌مانتار داوایان كردووه‌، رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو دانیشتنى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار بكرێت.

جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وان وه‌ك سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان تاوتوێى داواى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق كارنامه‌ى دانیشتنى خۆى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ هیچ یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانى په‌یوه‌ندى به‌ پێكهێنانى حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار نییه‌.

ئه‌مڕۆ میدیاكانى عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان په‌له‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بابه‌تى سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانى حكومه‌ت یه‌كلایى بكه‌نه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین