حه‌لبووسى و سوودانى و فه‌یاز له‌ هه‌ولێرن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقى و محه‌مه‌د شیاع سوودانى كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت و فالح فه‌یاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ هه‌ولێرن و بڕیاره‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بكه‌ن، بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10 /تشرینى یه‌كه‌م/2022 شاندێكى لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان كه‌ له‌ حه‌لبووسى و سوودانى و فه‌یاز پێكهاتووه‌، گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ میدیاكانى عێراق بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌و شانده‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و تاوتوێى پێكهێنانى حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن.

هیشام روكابى به‌رپرسى نووسینگه‌ى نورى مالیكى سه‌رۆك هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاشكراى كردووه‌، رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو، په‌رله‌مانى عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 10ى تشرینى یه‌كه‌م ساڵێكى ته‌واو به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق تێده‌په‌ڕێت، كه‌چى تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ رێككه‌وتنى لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار و لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌ت نییه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین