وەزارەتى گواستنەوە بە کارهێنانى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە فەرمانبەران قەدەغە دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان بڕیارێک بۆ فەرمانبەران دەردەکات و بەپێى بڕیارەکە، هیچ فەرمانبەرێک لە کاتى نابێ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربێنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (دووى/تشرینى یەکەم/2022) جەمال ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن راگەیاند، بەکارهێنانى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە بڕیارى وەزارەتەکەمان، لە تەواوى دامودەزگاکانى حکومى نابێ قەدەغە دەکرێت. 

جەمال ئەحمەد لە لێدوانێکى بۆ کوردستان 24 زیاتر روونیدەکاتەوە و دەڵێت، ئەو بڕیارە تەنها پڕۆژەی ئینتەرنێتی میری دەگرێتەوە کە حکومەتی هەرێم لە رێگەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ فەرمانگەکانی دابین دەکات.

سەبارەت بە هۆکارى ئەو بڕیارە، بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن جەخت لەوەدەکاتەوە، ئینتەرنێتى حکومى دەبێ تەنیا بۆ کاروبارى فەرمانگە بەکاربێت، هەروەها فەرمانبەر نابێ لە کاتى دەوام خۆى سەرقاڵى کارى تر بکات لە دەرەوەى ئەرکە فەرمییەکەى.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین