ئێران هێرشەكانى دژ بە سوپاى پاسداران دەخاتتە ئەستۆى سوپاى عەدل
وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها
لە چەند رۆژى رابردوو چەند پێكدانێك لە ناوچەكانى سيستان و بلووجستان روويدا، ژمارەيەك چەكدار هێرشيان كردە سەر بنكەيەكى پۆليس لە زاهيدان، ئاژانسى هەواڵى ئێران بەرپرسيارێتى ئەو هێرشەى خستە ئەستۆى گرووپى سوپاى دادپەروەرى (جيش العدل )
سوپاى عەدل
سوپاى عەدل گرووپێكى چەكداران لە ساڵى (2010) ليستى تيرۆرى ئەمەريكان، لە ناوچەكانى سيستان و بلووجستان كە لەسەر سنوورى پاكستان و ئەفغانستانن چالاكى چەكدارييان هەيە، بەردەوام هێزە ئەمنييەكانى ئێران لەگەڵ ئەو گرووپە بەرەنگارى يەكترى دەبنەوە.
عەلى رەجەب، پسپۆڕ لە كاروبارى ئێرانى دەڵێت، "گرووپى عەدل بەلووجى ديارترين رێكخستنى چەكدارييە لە رۆژئاواى ئێران، ئەو ناوچەيە سنوورى لەگەڵ پاكستان و ئەفغانستانە، بەشێكى ئەو گرووپە لەناو خاكى وڵاتانى دراوسێى ئێرانە."
لە بەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، "ئەو گرووپە هەوڵدەدەن دەوڵەتى بەلووج بگێڕێنەوە، كە بەناو خانييە كلات بوو، كە تا ساڵى (1839) بەردەوام بوو، تا ئەوكاتەى بەريتانيا بەسەر ئێران پاكستان و ئەفغانستانى دابەشكرد."
ئەو گرووپە درێژكراوەى رێكخستنەكانى عەبدولماليك ريگين، كە لە ساڵى (2010) ئێران لە سێدارەى دا، لە (2016) چوونە پاڵ سوپاى نەسڕ.
گرووپى جوندوڵا لە (10) ساڵى رابردوو لە رۆژهەڵاتى ئێران چەندين هێرشيان كردۆتە سەر ئەو وڵاتە، سەبارەت بە هۆكارى هێرشەكانيش دەڵێن، "ئێمە لەپێناو يەكسانكردنى مافى مسوڵمانانى سوننە لە ئێران شەڕ دەكەين."
سەبارەت بە ژمارەى ئەندامەكانيان بەگوێرەى چەند هەڵسەنگاندنێك لە نێوان (هەزار بۆ دوو هەزار) كەس دەبێت، پشت بە چەكى بچووك دەبەستن، جگە لەو چەكانەى لە شەڕەكانى لەگەڵ هێزە سنوورييەكانى ئێران و سوپاى پاسدارانى ئەو وڵاتە دەستيان دەكەوێت، چەك بە قاچاغ لە ئەفغانستانيش دەهێنن.
ئەنەس عەكروتى، پسپۆڕ لە بوارى گرووپە ئيسلامييەكان دەڵێت، "هەرچەندە چوارچێوەى بيروباوەڕى ئەو گرووپە جيهادى سوونييە، بەڵام بە سرووشتى حاڵ گرووپێكى نەتەوەيين هەوڵدەدەن بۆ دامەزراندەوەى دەوڵەتى بەلووچى."
ئێران ئەو گرووپە بە سوپاى تاريك ناو دەبات، تۆمەتبارييان دەكات بەوەى هاوكارى لە ئەمەريكا و ئيسرائيل و سعووديە و ئيمارات وەردەگرن.
بيروباوەڕى ئەو گرووپە
ئەو گرووپە بە يەكێك لەو گرووپانە دادەندرێن زۆرترين چالاكييان لە ناوچەكانى سيستان و بەلوجستان هەيە، لە مانگى شوباتى ساڵى (2019) چەند تەقينەوەيەكيان ئەنجام دا (29) ئەندامى سوپاى پاسدارانيان لەو هێرشە خۆكوژيانە كوشت.
هۆزەكانى ئەو ناوچەيە رووبەڕووبەرێكى زۆريان لە بلووجستان لە ژێر دەستە و هيچ هێزى ئەمنى ئێرانى و پاكستانى تێدا نييە.
بەگوێرەى راپۆرتێكى ڤۆيس ئۆف ئەمەريكا سوپاى عەدل پێيوايە پێويستە شەڕ لە دژى باڵادەستى شيعە لە ئێران بكات، چونكە كەمينەى سوننە دەچەوسێنێتەوە لە راگەيێندراوێكى كۆتايى ساڵى (2012) دا هاتووە، "دەسەڵاتى ئێران تەنيا زمانى هێز و ملكەچكردن دەزانێت، ئێمە جگە لە هێز بۆ وەڵامدانەوە هيچى ترمان لەبەر دەست نييە."
لەكاتى دەستپێكردنى بەهارى عەرەبى لە سووريا ئەو گرووپە دەستوەردانى ئێرانيان لە سووريا و پاڵپشتى بەشار ئەسەديان بۆ جەنگى ناوخۆيى رەتكردەوە.
عەكروتى دەڵێت، "ئەو زانيارييانەى برەو بە پەيوەندى ئەو گرووپە بە رێكخراوى قاعيدە دەدەن راست نييە، چونكە نە لە رووى سياسييەوە نە لەرووى فكرييەوە پەيوەندييان بەو رێكخراوە نييە."
رەجەب لەگەڵ ئەو ديدەى عەكروتى هاوڕايە، كە ئەوانە گرووپێكى سوننى نەتەوەيى تايبەتن، ئەستەمە پەيوەنديان لەگەڵ قاعيدە و داعش هەبێت، چونكە باش دەزانن ئەو پەيوەندييە زيانە بۆ دۆزەكەيان.
رەجەب ئاماژە بەوە دەكات چەندين گرووپى وەك سوپاى سەحابە و ئەنسار و قورقان لەو ناوچانە هەن، هەريەكەيان ئامانج و بيروباوەڕيان جياوازە.
بە ئامانجگرتنى سوپاى پاسداران
ئەحمەد سوڵتان، لێكۆڵە لەبوارى گرووپە ئيسلامييەكان دەڵێت، "سروشتى يوپاى عەدل وايە سوپاى پاسداران زۆر بە زەحمەت دەتوانێت بەسەريان دا زاڵ بێت، ئەوەش لەبەر نهێنى ئەو رێكخراوە و شێوازى پێكهاتە و رانەگەياندنى ستراتيژيانە."
سوڵتان ئاماژە بەوەش دەكات ئەو زانياريانەى لەبارەى سوپاى عەدل بەردەستن ئەوەيە چوار كەتيبەى هەيە، سێيان سەربازين يەكێكيان ئەمنييە، سرووشتيان وايە بەردەوام لەناوچە سنوورييەكان شوێنيان دەگۆڕن.
عەكروتى دەڵێت، "ئەو هێرشانەى ئەم دواييە ئەو گرووپە خستيانە ئەستۆى خۆبان، ئامانجيش لەوە زيادكردنى ئاڵۆزييەكانى ناوخۆى ئێرانە، كە ئێستا دەزگا سەربازيى و ئەمنييەكان تاران تووشى دڵەراوێك بوونە، لەم دواييەش هێرشەكانيان بۆ سەر سوپاى پاسداران زيادى كردووە زيانى گيانى زۆريان لێدوان، بۆ ئەوەش سووديان لە دۆخى ئابوورى كۆمەڵايەتى وەرگرتووە، كە زۆربەى خەڵك لە دەسەڵاتدارانى ئێران تووڕەن."
بەهۆى هێرشە بەردەوامەكانيان لەسەر سنوورەكان لە ساڵى (2019) ئێران و پاكستان رێككەوتن هێزێك درووست بكەن بۆ ئەوەى بەخێرايى بچنە ئەو ناوچە سنوورييانە.
سەرچاوە: الحرة
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment