ئێران جارێکى تر بارەگاکانى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان بۆردومان دەکات ئێران

نوچەنێت:

سوپاى پاسدارانى ئێران، لە بۆردومانکردنى بارەگاى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەناو هەرێمى کوردستان بەردەوامە، ئەمڕۆش بە تۆپ و کاتیوشە بارەگاى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان بۆردومان کرد.

ئەمڕۆ شەممە (یەکى/تیشرینى یەکەم/2022) ئەمجەد حوسێنپەناهی، فەرماندەی سەربازیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئێران چەند بارەگایەکى لەسنوورى گەڵوەزەرد، بەربزین، سەقەر بۆردومان کردوون.

ئەو فەرماندەیە سەربازییە زیاتر روونیدەکاتەوە و دەڵێت، بۆردوومانەکە هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتۆتەوە، تەنها زیانى ماددى بەر بارەگاکانیان کەوتووە.

لە ڕۆژى (24)ـى ئەیلوولى (2022) سوپاى پاسداران دەستی بۆردومانکردنى چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان کردووە، هاوکات ڕۆژى (28)ـى ئەیلوول، بنکە و بارەگاکانى حیزبى حدکا و پاک و کۆمەڵەى زجمەتکێشان بە چڕى لە کۆیە و پردێ و زڕگوێز بۆردوومان کرد، بە هۆیەوە (17) کەس گیانیان دەستدا و (50)ـى دیکەش برینداربوون.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین