وڵاتانی جیهان هێرشەكانی ئێران سەركۆنە دەكەن
ئەمڕۆ چوارشەممە (28/ئەیلوول/2022) دوای هێرشەكانی ئێران ئەمەریكا و ئەڵمانیا و بەریتانیا ناڕەزایی توندیان دەربڕی تارق ئەحمەد، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "پێویستە ئێران تۆپبارانی هەڕەمەکی بۆ سەر شارۆچکە کوردییەکان بوەستێنێت کە بووەتە هۆی کوژرانی خەڵکی بێتاوان و زیانی بە ژێرخانی سڤیل گەیاندووە."
ئەو وەزیرەی بەریتانیا دەشڵێت، "ئەم هێرشانە پێشێلکارین بەرانبەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و بە هەموو شێوەیەک رەتدەکرێنەوە، شان بەشانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرکۆنەکردنی ئەم هێرشانە دەوەستینەوە وبەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی سەروەری و ئاسایشی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە."
لەلایەكی ترەوە نێد پڕایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، "بە توندی پەنابردنی ئێران بۆ بەکارهێنانی موشەکی بالیستی و هێرشکردن لە رێی درۆنەوە کە دژی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامیدان ئیدانە دەکەین، چونکە پێشێلکاریەکی بێپاساوی سەروەری و خاکی عێراقە."
لەبەشێكی تری قسەكانی پڕایس دەڵیت، "بە توندی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر هەر حاڵەتێکی گیان لە دەستدان لە دەرئەنجامی هێرشەکەی ئەمڕۆدا."
هەر سەبارەت بەو هێرشە گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایدەگەیێنێت، "حکومەتی ئەڵمانیا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر باکووری عێراق دەکات."
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا باس لەوەش دەکات: "وەکو هاوبەشێکی نزیکی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق، ئێمە بەردەوامدەبین لە کارکردن بۆ بەهێزکردنی سەروەریی عێراق و پارێزگاریکردن لە یەکگرتوویی و سەقامگیرییەکەی لە شەڕی دژی داعشدا. نابێت پێشکەوتنە هاوبەشەکەی ساڵانی ئەمدواییە ببێتە قوربانیی هەڵچوونی ئەو گرژییانەی کە ئێستا لە لایەن ئێرانەوە دروستکراون."
ئەمڕۆ کاتژمێر (10)ـى بەیانى، سوپاى پاسدارانى ئێران بە درۆن بنکە و بارەگاى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستانى لە کۆیە و پردى و زڕگوێز بۆردومان کرد، کە بە هۆیەوە (41) کەس بوونە قوربانى، (32) بریندار و (9) کەس گیانیان لەدەستدا، هەر یەک لە بارەگاکانى ئەو حیزبانە ئەمڕۆ سێجار بۆردومان کراون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment