نوچەنێت ژمارەى دروستى قوربانیانى بۆردوومانەکانى ئێران ئاشکرا دەکات
تایبەت بە نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (28/ئەیلوول/2022) سوپاى پاسدارانى ئێران بە درۆن هێرشکردە سەر بنکەو بارەگاى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە کۆیە و پردێ و زڕگوێز.
هاوکار عەلى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى تەندروستى کۆیە سەبارەت بە زیانەکانى بۆردوومانەکەى سەر قەڵاى دیموکرات لە کۆیە تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، " تا ئێستا (15) کەس برینداربوونە و لە نێویاندا منداڵ هەیە، دوو کەسیش شەهیدبوونە، کە پیاو و ئافرەتێک."
بەپێى زانیارییەکان لە هێرشەى سەر کۆیە، قوتابخانە و شوێنى نیشتەجێبوون کراوەتە ئامانج و هەندێکیان شوێنى مانەوەى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان نین.
سەبارەت بە دۆخى ئێستاى کۆیە، ڕۆژنامەنووس شلێر سەعید تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "دۆخى کۆیە باش نییە و دەوامى سەرجەم فەرمانگە وەستێندرا، تا ئێستاش بە هۆى مەترسى دووبارە بۆردوومان کردن لەلایەن ئێرانەوە، خەڵک وەک پێویست ناتوانن بە هاناى خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بچین."
بۆ بەهاناوەچوونى بریندارانى حیزبى دیموکرات، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "تەندروستی هەولێر ژمارەکی زۆری ئەمبوڵانس و تیمەکانی فریاگوزاری رەوانەی شاری کۆیە کرد و سەرجەم نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی هەولێر خرانە ئامادەباشی بۆ چارەسەرکردنی برینداران."
هاوکات ئومێد خۆشناو پارێزگاى هەولێر دەڵێت، ههموو تیمهکانی تهندروستی، بهرگریی شارستانی، ناوهندی قهیرانهکانی پارێزگا، خراونەتە ئامادەییەوە بۆ بەهاناوەچوونی بەرکەوتووانی بۆردوومانەکان لە کۆیە و شێراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment