شەوى رابردوو خۆپيشاندانەكان تارانى هەژاند
ئەمڕۆ شەممە (24/ئەيلوول/ 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە سوپاى ئێران بە جلى سەربازى لە ناوچەى شەهرى رەى باشوورى تارانى پايتەخت تەقەيان لە خۆپيشدانەدران دەكردووە، لە لايەكى ترەوە باكورى تارانيش هێزە سەربازييەكان رووبەڕووى خۆپيشاندەران بوونەوە تەقەيان لە خۆپيشاندەرانكردووە.
سەبارەت بە ژمارەى كوژراوان و دەستگيركراوانى شەوى رابردوو، تا ئێستا سەرچاوەكانى هەواڵ هيچ ئامارێكى شەوى رابردوويان بڵاو نەكردۆتەوە.
بەگوێرەى دەزگا راگەياندنەكانى ئێران پۆليسى ئەو وڵاتە لەچەند رۆژى رابردوو ژمارەيەكى زۆرى لە خۆپيشاندەران دەستگيركردووە، لە هەڵمەتى دەستگيركردنەكانى چەند رۆژى رابردوو، هەريەك ماجيد تەوەكەلى و نيلوفەر حەميدى، رۆژنامەنووس دەستگيركراون.
دەربارەى ژمارەى كوژراوان، رێكخراوى هيومان رايس وۆچ رايگەياند، "رۆژى هەينى نزيكەى (50) كەس لە خۆپيشاندەران كوژراون."
لە لايەكى ترەوە واشنتن رايگەياند، "هەندێك كۆت بەسەر بازرگانى لەگەڵ ئێران لادراوە، ئەوەش بۆ رێگەدانە بە كۆمپانياكانى تەكنەلۆژيا بتوانن خزمەتگوزارى لەدەرەوە پێشكەش بەخۆپيشاندەران بكەن.
بەگوێرەى ئەو هەواڵانەى بڵاوكرايتەوە شەوى رابردوو شارى شنۆ لە رۆژهەڵاتى كوردستان كەوتۆتە دەست خۆپيشداندەران و داوا دەكەن هێزى پێشمەرگە بە دەمەيانەوە بچێت بۆ بەردەواميدان بە پارێزگارى لە شارەكەيان.
لە چەند رۆژى رابردوو هاووڵاتيانى تاران دژ بە گيان لەدەستدانى ژيانى ئەمينى ڕژانە سەر شەقامەكان، تا ئێستاش خۆپيشاندنەكان بەردەوامە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment