هاوپه‌یمانى فه‌تح: پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر كاندیده‌كانى خۆیان سوورن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فازڵ جابر ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ لێدوانێكیدا ئاشكراى ده‌كات، پارتى و یه‌كێتى تا ئێستا سوورن له‌سه‌ر كاندیده‌كانى خۆیان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار و تا ئێستا دۆسیه‌كه‌یان یه‌كلایى نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22/ ئه‌یلوول/2022 ئه‌و ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فه‌تح كه‌ هادى عامرى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "تا ئه‌م ساته‌ دوو پارته‌ كوردیه‌كه‌ دۆسیه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارییان یه‌كلایى نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و پارتى سووره‌ له‌ سه‌ر كاندیدكردنى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و یه‌كێتیش له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح".

فازڵ جابر ده‌شڵێ، "یه‌كلایى نه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م دۆسیه‌یه‌ له‌لایه‌ن كورده‌وه‌، دانیشتنى په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار دوا ده‌خات، ئه‌مه‌یش له‌ به‌رژوه‌ندى وڵات نییه‌".

پێشتر رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاشكراى كرد بوو، كه‌ پارتى و یه‌كێتى دانوستاندنێكى فراوان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك به‌ره‌یه‌كى یه‌كگرتوو كار به‌ یه‌كه‌وه‌ بكه‌ن و له‌م چوارچێوه‌یه‌یش دۆسیه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار یه‌كلایى ده‌كه‌نه‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین