به‌نگین رێكانى بۆ په‌رله‌مانتاران: پێمگوتن په‌رله‌مان ئه‌و خوله‌ى خۆى ته‌واو ناكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌نگین رێكانى وه‌زیرى پێشووى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن له‌ عێراق له‌ په‌یامێكدا به‌ په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێ، "ساڵێك به‌ر له‌ ئێستا به‌ كاندیده‌كانم گوت په‌رله‌مانى عێراق ئه‌م خوله‌ى خۆى ته‌واو ناكات بۆیە بەڵێن مەدەن و پارە خەرج مەکەن".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20/ ئه‌یلوول/2022 به‌نگین رێكانى وه‌زیرى پێشووى پارتى له‌ حكومه‌تى عێراق له‌ په‌یامێكدا له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بابه‌تێكى ساڵى رابردوو شێركردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "به‌ر له‌ ساڵێك وه‌ك ئه‌مڕۆ و به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن پێشنیارى ئه‌وه‌م به‌ كاندیده‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دا، به‌ڵام ئه‌وان به‌گوێیان نه‌كردم و گوتم ئه‌و ئه‌نجومه‌نەی داهاتوو خولى یاسادانانى خۆى ته‌واو ناكات".

به‌نگین رێكانى پۆستێكى خۆى شێركردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ 20/ ئه‌یلوولى/ 2021 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا ده‌ڵێ، "كاندیده‌ ئازیزه‌كان، به‌ڵێنى ئه‌وتۆ مه‌ده‌ن كه‌ ناتوانن جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌رپرسیارێتى مه‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆى خۆتان به‌ تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندیان به‌ لایه‌نى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌ركى ئێوه‌ یاسادانان و چاودێرییه‌. هه‌روه‌ها پاره‌ زۆر خه‌رج مه‌كه‌ن، چونكه‌ په‌رله‌مان داهاتووی خولى خۆى ته‌واو ناكات".

هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق 20 رۆژ دواى ئه‌م پۆسته‌ واته‌ له‌ 10/تشرینى یه‌كه‌م/2021 به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه‌ و جیا له‌مه‌یش زۆرێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان داواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین