كازمى سه‌ردانى ئه‌مریكا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى ئه‌مریكا بكات، بۆ به‌شداربوون له‌ كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و بڕیاریشە له‌گه‌ڵ جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا كۆببێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19/ئه‌یلوول/2022 مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، سه‌ردانى ئه‌مریكا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ نیویۆرك له‌ كۆبوونه‌وه‌ى گشتى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌شدار بێت، كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى رێبه‌رانى وڵاتانى جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، بڕیار وایه‌ مسته‌فا كازمى له‌گه‌ڵ جۆ بایدنى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و سه‌رۆكى چه‌ندان وڵاتى تر كۆببێته‌وه‌. پێشتر وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ مسته‌فا كازمى له‌ برى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق به‌شدارى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.

پێشتر له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ و دواتریش له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى جۆ بایدن، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى ئه‌مریكاى كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین