سەبارەت بە خۆ كانديدكردنى سەلاحەدين دەميرتاش پەيامێك بڵاودەكاتەوە شیکاری
سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌، له‌ گرتووخانەوە له‌ نامه‌يه‌كى تايبه‌تى بۆ په‌خشى ڕاسته‌وخۆى كه‌ناڵى (فۆكس تيڤى) ناردووه‌، له‌نامه‌كدا باس له‌ كانديدى هاويبه‌شى هه‌ڵبژاردنى ساڵى داهاتوو ده‌كات، لە بەشێكى نامەكە هاتووە، "شانازى ده‌كه‌م كانديدى هاوبه‌ش بم، به‌ڵام لەبەر هۆكارى ناديار كانديد نيم، بەڵام ئاواتەخوازم ئۆپۆزيسيۆن كانديدێكى هاوبەش ديارى بكات."

دەميرتاش سەبارەت بە پارته‌ ئۆپۆزيسيۆنەكان دەڵێت، "هيواخوازم بتوانن كه‌سێكى شياو كانديد بكەن، كە هه‌موو چين و توێژە جياوازه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ له‌ باوه‌ش بگرێت و تێگه‌يشتنێكى ديموكراسيانەى هه‌بێت." 

هاوسەرۆكى پێشووى هەدەپە له‌ نامه‌كه‌يدا ئاماژە بەوە دەكات، "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌ واتاى راسته‌قينه‌ سه‌ده‌ى دووه‌مى كۆمارى ديموكراسى دەبێت پێكه‌وه‌ به‌رده‌وامبين، بۆيە پێويستە  كانديدى هاوبه‌ش گرينگى به‌ ئه‌قڵيەت و كارى هاوبه‌ش بدات، لە به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى بۆ قۆناغێكى تر ئه‌زمونێكى ‌سه‌ركه‌وتوانه‌ى هه‌بێت، له‌ هه‌ڵه‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو پەندى وەرگرتبێت، چاونه‌ترس و كراوه‌بِێت، لێپێپرسيينه‌وه‌ هاوسەنگى بهێلينه‌وه‌، يه‌كسانى ئافره‌ت و كرێكاران و مافى چوارده‌ورى لەبەر چاوبێت، بەرانبەر پرسه‌كانى عه‌لمانى و لێبڕاڵى هه‌ستيار و هۆشياربێت، سه‌باره‌ت به‌ مافه‌كانى زمان و ناسنامه ‌و بيروباوه‌ڕ چاره‌سه‌رێكى ديموكراسى پێشكه‌ش بكات، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن ئايا ئۆپۆزسيۆن كێ بۆ كانديدى سەرۆك كۆمار ديارى ده‌كات، جگه ‌له‌وان راست نييه‌ من ناوى هيچ كه‌سێك بهێنم هيوادارم بتوانێت ئه‌و كه‌سه‌ له ‌يه‌كه‌م قۆناغ سەكەوتوو بێت." 

دەربارەى ئەو كەسەشى كانديد دەبێت، دەميرتاش دەڵێت، "ئه‌و كه‌سه‌ى دەبێتە كانديد پێويستە خاوەن لێهاتوويه‌كى باش بێت، كاتێك خۆى كانديده‌ دەبێت چاوى بە هەموو كەسێك بكەوێت، زۆر گرينگه‌ خاوه‌نى ستافێك بێت تاوەكوو پرۆژەكانى بەخەڵك بڵێن، پڕۆژه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشەكانى هەبێت، لەبرى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ڕكابه‌ره‌كانى بكه‌وێته‌ مشتومڕ، پێويستە بتوانێت دەرفەتى قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك به‌ده‌ست بێنێت، كاتێك ده‌چينه‌ نێو سه‌ده‌ى دووه‌م، نه‌خشه‌يى وێنه‌كان له‌بيركراوه‌، ئەمجارەيان ‌نيشاندانى وێنەكان بوێرييە بۆ شكاندنى كۆتەكانى بەردەمى، بۆيە ئه‌مجاره‌يان له‌گه‌ڵ راى گشتى پێكه‌وه‌ كه‌ خاوه‌نى بونيادنانى تێگه‌يشتنێكە، پێويستە بۆ ئه‌مه‌ش كراوه‌بين، نه‌ك وەك بيست ساڵى ڕابردوو بين، هەروەك ئەو كەسە پێويستە به ‌به‌رنامه‌يه‌كى كۆنكرێتى بچێته‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌، هه‌موو برينه‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو ساڕێژ بكات و جێى متمانه‌ى خەڵك بێت، من شانازى بەوە ده‌كه‌م ببمه‌ كانديدى هاوبه‌ش به‌ڵام "به‌دڵنيايى" لەو قۆناغەى ئێستاكه‌دا له‌به‌ر چەندين هۆكار له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا  كانديد نابم‌، بەڵام دەزانم بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو كانديدى نزيك لەو پێوەرانە هەيە، هيواخوازم بتوانين لە دەورى كانديد كۆبينەوە، بۆ ئەوەى ئاشتەوايى بەدى بێنين و ديموكراسى بچەسپێنين، ئێمە بۆ ئەو مەبەستە بەردەوام دەبين لەكاركردن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین